ئەو کەسانەی ئەسڵەعن ئەم تایبەتمەندیەیان هەیە

هەمەڕەنگ :: 12/09/2019‌ :: 857‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: توێژینەوە

دواڕۆژ


زۆرێك له‌پیاوان به‌ رووتانه‌وه‌ی قژیان ناڕه‌حه‌ت ده‌بن و پێیان وایه‌ ئه‌گه‌ر قژیان نه‌بێت سه‌رنجڕاكێش نابن. به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه‌ كه‌ ئه‌و بۆچوونه‌ ناڕاسته‌ و پیاوانی سه‌ر رووتاوه‌ به‌ كه‌سانی متمانه‌ به‌خۆ و زیره‌ك و زاڵ داده‌نرێن.


لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر د. فرانك مه‌سكارێلا له‌ زانكۆی باری ئه‌نجام درا و ده‌ریده‌خات پیاوانی سه‌ر رووتاوه‌ له‌ رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ له‌ پیاوانی تر به‌هێزترن.

هه‌رچه‌نده‌ قژ سه‌رنجڕاكێشه‌ به‌لای خه‌ڵكه‌وه‌، به‌ڵام پیاوانی سه‌ر رووتاوه‌ به‌ ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌رزتر داده‌نرێن به‌ڵام نابێته‌ هۆی ترساندنی به‌رامبه‌ر.

 

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك پیاوی نیشانی به‌شدار بووان ده‌دا كه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ وێنه‌كاندا سه‌ریان رووتاوه‌ بووه‌ و له‌وانی تردا به‌شێوه‌ی دیجیتاڵی قژیان بۆ دانراوه‌، ئه‌نجامه‌كه‌شی سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو: پیاوانی سه‌ر رووتاوه‌ به‌ كه‌سانی راستگۆتر و زیره‌كتر و نێرتر ده‌بینرێن.

 

هه‌روه‌ها پیاوانی سه‌ر رووتاوه‌ ته‌نیا به‌ كه‌سانی به‌هێز و سه‌رنجڕاكێش نازانرێن به‌ڵكو به‌ كه‌سانی زیره‌كیش داده‌نرێن. راپرسییه‌ك كه‌ به‌ به‌شداریی 20 هه‌زار كه‌س ئه‌نجام دراوه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ پیاوانی سه‌ر ئەسڵەع به‌ته‌مه‌نتر له‌ ته‌مه‌نی راسته‌قینه‌یان ده‌رده‌كه‌ون به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا به‌ كه‌سانی زیره‌كتر و ژیرتر داده‌نرێن.

 

ئه‌م تێڕوانینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ راسته‌ كه‌ سه‌ریان به‌ته‌واوه‌تی ئەسڵەعە، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌ڵه‌ی رووتانه‌وه‌ به‌ سه‌ریانه‌وه‌ هه‌یه‌ وه‌كو كه‌سانی لاواز ده‌بینرێن.

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure