ببینه‌ جوانترین دووانەی جیهان ئێستا شێوه‌یان چۆنه‌؟

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 4551‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


پێش 10 ساڵ ژنێک بەناوی جاکی دووانەیەکی بوو و هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبوو کچەکانی دەبنە خاوەنی نازناوی جوانترین دووانەی جیهان لە تەمەنێکی زۆر منداڵدا.

هەرچەندە ئەم دووانەیە 4 هەفتە پێش کاتی خۆیان لەدایکبوون، بەڵام تەندروستیان زۆر باشبوو و لە یەکدەچوون.
لە تەمەنی 6 مانگیدا ئیڤا و ماری بوونە جوانترین دووانەی جیهان و دایکی چەند جارێک هەوڵیدا لە تەمەنێکی منداڵەوە بیانخاتە بواری نمایشکردنی جلوبەرگ، بەڵام پەشیمانبووەوە تاکو ژیانی منداڵەکانی ئەستەم نەکا.
دواتر لە ساڵی 2017 ئەم دوو کچە بە فەڕمی بوونە نمایشکاری جلوبەرگ و گرێبەستیان لەگەڵ دوو ئاژانسی تایبەت واژۆکرد ئەمەش وایکرد دایکیان رووبەرووی رەخنەیەکی زۆر بێتەوە.
بەڵام دایکەکە دەڵێت: "خشتەیەکی بۆ منداڵەکانی داناوە تاکو کارەکەیان کاریگەری نەبێت لەسەر خوێندن و لەهەمان کاتدا کچەکانی کاتی ئەوەیان بۆ بمێنێتەوە وەک منداڵی هاوتەمەنی خۆیان بچنە دەرەوە و کات بەسەربەرن".

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure