بۆ ئەوەی منداڵەکانی بێ پارە نەبن دەستیکرد بەم کارە بزانە چی بەسەرهات؟

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 13732‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

زیاتر ویستن مێشكی تێكدا بووم و ته‌نیا بیرم له‌وه‌ ده‌كردەوە چۆن ده‌وڵه‌مەند ببم و به‌رده‌وام خه‌یاڵی ژیانێكی خۆش و پڕ له‌ خۆشگوزه‌رانیم ده‌كرد كه‌ تیایدا خۆم و دوو منداڵه‌كه‌م له‌و پەڕی خۆشیدا ده‌ژیان.


ئه‌مه‌ به‌شێك له‌ وته‌كاتی مه‌رجانی 32 ساڵانە کە دایكی دوو منداڵه‌ و به‌ هۆی دزیكردن ده‌ستگیر كراوه‌  و له‌ زینداندایه‌.

مه‌رجان بە میدیاكانی راگەیاندووە: خێزانه‌كه‌م باری داراییان خراپ بوو، منیش بۆ ئه‌وەی نه‌بمه‌ بار به‌سه‌ریانەوە له‌گه‌ڵ پیاوێكدا كه‌ بیست ساڵ له‌ خۆم گه‌وره‌تر و ژنێكی دیكه‌شی هەبوو هاوسه‌رگیریم كرد و بوومه‌ خاوه‌ن دوو منداڵ.

وتیشی: "ژنی یه‌كه‌می هاوسه‌ره‌كه‌م، نه‌خۆش بوو من ئاگاداری خۆی  و منداڵه‌كانی ده‌بووم، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك زانیم نه‌خۆشم، ئه‌وانیش لێم هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ و ئازاریان ده‌دام، من دوای زانینی نه‌خۆشییه‌كه‌م بۆ پشوودان له‌ كه‌رەجه‌وه‌ چوومه‌ شاری مه‌شهه‌د".

ئەوەشی وت: "له‌وێ بینیم گه‌شتیار و زیاره‌تكاری عێراقی و ئێرانی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی لێیه‌، بیرم له‌ منداڵه‌كانم ده‌كرده‌وه‌ دوای من بێ پاره‌ ده‌بوون، بۆیه‌ بڕیارمدا ده‌ست بكه‌م به‌دزینی جزدانی خەڵک له‌ مۆڵه‌كان و زیاره‌تگای ئیمام ره‌زا".

باسی لەوەشکرد: "كه‌س به‌هۆی منداڵه‌كانمه‌وه‌ گومانی لێنه‌ده‌كردم،  به‌ڵام كۆتاجار كچه‌كه‌م بینی چیم كرد و به‌ سه‌رسوڕمان و ناڕه‌حه‌تییه‌وه‌ سه‌یری ده‌كردم، منیش بڕیارمدا جارێكی دیكه‌ دزی نه‌كه‌م، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ كاتێک هاتینه‌ ده‌ر له‌ هۆتێله‌كه‌ پۆلیس ده‌ستگیری كردم".

ئاماژەی بەوەشکرد: "من هه‌م له‌ كۆمه‌ڵگه‌ و هه‌م له‌ لای منداڵه‌كانم شه‌رمه‌زار بووم  و قه‌ربووكردنه‌وه‌شی ئاسان نابێت".

پ: چ.ع

بڵاوکردنەوە: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure