هەنگوین و زەردەچەوە بخۆیت چی بەسەر جەستەتدا دێت

تەندروستی :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 867‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ


سەدان ساڵە زەردەچەوە لە بواری خۆراکی و پزیشکی رووەکیدا بەکاردەهێنرێت، چونکە چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە.

 
بەپێی توێژینەوە پزیشکیەکان لە کۆندا زەردەچەوە بۆ چارەسەرکردنی برین و نەخۆشی جگەر و کێشەی هەناسەدان و گەدە و کۆئەندامی هەرس بەکارهێنراوە.
زەردەچەوە مادەیەکی کیمیایی سروشتی تێدایە پێی دەوترێت( کرکومین) و تایبەتمەندی دژە ئۆکسان و میکرۆب و هەوکردنی هەیە, تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزار راپۆرتی تایبەت لەسەر سوودەکانی زەردەچەوە هەیە، واتا زیاترین سەوزەی سروشتیە ناوی لە زانستدا هاتبێت.
ئەگەر دەتەوێت لە زەردەچەوە دژە بەکتریایەک دروستبکەیت و لەحاڵەتەکانی پەتا و نەخۆشیدا بەکاری بهێنیت کەوچکێکی گەورە زەردەچەوە و 100 گرام هەنگوین تێکەڵ بکە.
بۆ چارەسەرکردنی هەڵامەت هەموو سەری کاتژمێرێک کەوچکێکی لێ بخۆ، بەڵام راستەوخۆ قوتی مەدە بەڵکو بەجێی بهێڵە لەناو دەمتدا بتوێتەوە، رۆژی دووەم هەموو دوو کاتژمێر جارێک بیخۆ و رۆژی سێیەم بەدرێژایی رۆژەکە سێ جار بیخۆ و نەخۆشیەکەت چارەسەر دەبێت.

وەرگیڕان:هیڤی فەرهاد

پێداچوونەوە: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure