ئەم کچەتان بیرماوە؟ لە ئێستادا خانمێکی شۆخە
هەمەڕەنگ ::
11/09/2019 :: 828 جار بینراوە
دواڕۆژ
بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڤیدیۆی کچە
هونەرمەند لین حاک-یان بڵاوکردەوە کە براوەی یەکێک لە وەرزەکانی بەرنامەی زە ڤۆیس
کیدز بوو.
ئەم کچە لە ئێستادا بووەتە خانمێکی شۆخ و
سەرنجڕاکێش و توانای گۆرانی وتنیشی زۆر لە جاران باشتربووە.
لە ڤیدیۆکەدا لین گۆرانی( سودفە)ی خانمە
گۆرانیبێژ یارا دەڵێتەوە و بە توانا دەنگیەکەی هەوادارانی سەرسامکردووە، هەروەها ئاماژەی
بەوەدا بەهۆی خوێندنەوە لە کاری هونەری دابڕاوە و لەم ماوەیەدا دەردەکەوێتەوە.
وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد
پێداچوونەوە: پەری