لە پێناو کڕینی مۆبایلێکدا دایکێک قێزەونترین کاری بەرامبەر منداڵەکانی کرد

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 7299‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


ژنێکی چینی دوو منداڵە دوانەکەی بەرامبەر 7400 یۆرۆ فرۆشت تاکو قەرزی کڕینی مۆبایلێکی نوێ بداتەوە.

 
دەوترێت دایکەکە تەمەنی 20 ساڵە و بڕیاریداوە دووانە تازە لەدایکبووەکەی بە خێزانێکی دیکە بفرۆشێت کە ماوەی 700 کیلۆمەتر لە شوێنی نیشتەجێبوونی دایکەکە دەژی.
دایکەکە پاساوی بەوە هێنایەوە قەرزێکی زۆری لەسەربووە و باوکی منداڵەکان بەجێی هێشتووە و خێزانەکەی هیچ هاوکاریان نەکردووە، چونکە بەبێ هاوسەرگیری منداڵەکانی بووە، هەربۆیە بڕیاریداوە منداڵەکانی بفرۆشێت.
لە ئێستادا کەیسی دایکەکە لە دادگادایە و ئەگەر بەپێی یاسای بازرگانی کردن بە منداڵ سزا بدرێت رەنگە 10 ساڵ زیندانی بکرێت.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچوونەوە: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure