دوای ئه‌م خواردنانه ددانت مه‌شۆ
تەندروستی ::
11/09/2019 :: 1351 جار بینراوە
دواڕۆژ، ئاره‌زوو محه‌مه‌د
مینای ددان بە به‌هێزترین به‌ش له ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته ئه‌ژمار دەکرێت كه پێویسته به باشی پارێزگاری لێبكرێت.
له نوێترین توێژینه‌وه‌ی پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستیدا ده‌ركه‌وتووه شتنی ددانه‌كان له دوای ئه‌م خواردنانه زیان به ددان و مینای ددان ده‌گەیەنێت و ده‌بێته هۆی نه‌رمبوون و رزین و سوانهوهیان.
خواردنه ترشه‌مه‌نی و مزره‌مه‌نییه‌كان، مینای ددان نه‌رم ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر دوای خواردنی ترشیات، فڵچه له ددان بدرێت، ددانه‌كان ده‌سوێنه‌وه و میناكهیان له‌ناو ده‌چێت.
ترشه‌مه‌نی و مزره‌مه‌نییه‌كان به گشتی ددانه‌كان تووشی سوان ده‌كه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌ی ترشی و نانە قه‌یسی و نانی هه‌ڵوژه زۆر ده‌خۆن، زۆرتر له كه‌سانی دیكه تووشی سوان و له‌ناوچوونی مینای ددان ده‌بن، بۆیه پێویسته كه‌متر له‌یه‌ك كاتژمێر دوای خواردنیان فڵچه‌ی لێنه‌ده‌ن و نهیانشۆن.
بۆیه هه‌وڵ بده دوای خواردنی هه‌موو جۆره ترشی و مزرهمهنییهك ، ئاو له ده‌مت رابده و بنێشتی بێ شه‌كریش بجوو.
پ: چ.ع
بڵاوکردنەوە: پەری