پیاوێك خوێنەکەی سوور نییه‌ و ببینه‌ چ ره‌نگێکه‌؟

هەمەڕەنگ :: 12/09/2019‌ :: 1313‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

باری ته‌ندروستی پیاوێكی قه‌ڵه‌وی چینی به‌ هۆی خواردنی زۆری كێك و شیرینی خراپ بووە و به‌په‌له‌ گه‌یه‌ندراوەته‌ نه‌خۆشخانه‌.

له‌نەخۆشخانە ده‌رده‌كه‌وێت خوێنی ئه‌و  پیاوه‌ وه‌كو هه‌موو مرۆڤێكی ئاسایی سوور نییه‌ و سپییه‌.

ئه‌م حاڵه‌ته‌ پزشكان تووش سه‌رسووڕمان ده‌كات و دوای تاقیكردنه‌وه‌كان بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت رێژه‌ی ترایگلیسراید له‌ خوێنی ئه‌و پیاوه‌دا له‌ ئاستێكی زۆردایە و 10 به‌رامبه‌ری كه‌سێكی ئاسایی بووه‌.

به‌وته‌ی پزشكان  به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژەی زۆری ماده‌ی ترای گلیسراید له‌خوێندا ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی ئه‌گه‌ری  نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ.

پ: چ.ع

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure