ئەم نەخۆشییە پەیوەندی بە باڵاوە هەیە

تەندروستی :: 12/09/2019‌ :: 445‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

 

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای كردووە كورتە باڵاكان زیاتر تووشی نەخۆشی شەكرە لە جۆری دووەم دەبن كە نەخۆشییەكی بەربڵاوە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرزی رێژەی چەوری لە جگەردا. ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری دایابایتۆلۆجیای سەر بە كۆمەڵەی ئەوروپی بۆ توێژینەوەكانی شەكرە بڵاوكراوەتەوە و تێیدا هاتووە لەگەڵ بەرزبوونەوەی درێژی كەسەكە بۆ 10سم  مەترسی نەخۆشییەكە كەمدەبێتەوە.

مەترسی نەخۆشی شەكرە لە  پیاواندا 41% و لە ژناندا 33% یە.

 ئەنجامەكانی ئەم توێژینەوەیە  تەمەن و ئاستی خوێندن و باڵا و بەشداربووانی وەرگرتووە و تێیدا سێ هەزار ئەڵمانی كەتەمەنیان لە نێوان 35 بۆ 65 ساڵی دایە لە نێوان 27 هەزار بەشداربووی توێژینەوەكە هەڵبژێردراون, ئەم جۆرە توێژینەوانە پشت بە ژمارە دەبەستێت بێئەوەی هۆكارەكان ئاشكرا بكات .

جۆری شەكرەی دوو بەربڵاوترینە لە جیهاندا
ئەو بەشداربووانەی كێشیان ئاسای بووە و بەرزترن مەترسی توشبوونیان بەو نەخۆشییە 86% كەمترە لە پیاواندا 67% لە ژناندا لەبەرامبەردا ئەو كەسانەی كێشیان زیادە و قەڵەون مەترسییەكە 36% و بۆ 30% یە.

ئامادەكەرانی ئەو توێژینەوەیە دەربارەی  كورتی باڵا و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەكرە دەگەڕێنەوە بۆ ئاستی چەوری جگەر و تایبەتمەندی دڵ لەوانەش وەرگرتنی پێوانەی كەمەر و پەستانی خوێنبەرەكان و ئاستی شەكرە و گلیسیریدی سێیەمی خوێن كە  هۆكاری مەترسیدارن بۆ زۆر كێشەی تەندروستی لەوانە نەخۆشیەكانی دڵ و شەكرە و نەخۆشییەكانی جگەر .

 لە توێژینەوەیەكدا كە پێشتر ئەنجامدرابوو ئاشكرایكردووە باڵا بەرزەكان باشتر ئەنسۆلین وەردەگرن و خانەی بیتایان لە پەنكریاس چالاكترە .

توێژەرانی پەیمانگای بوتسدامی خۆراكی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەكەن ئەو ئەنجامانە ئاشكرای دەكەن بەرزی باڵا سوودی هەیە لەكەمكردنەوەی مەترسی شەكرە.  

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure