ئەو کەسانەی پێستیان بەمشێوەیەیە مه‌ترسی تووشبوونیان به‌ خه‌مۆكی زۆرە

تەندروستی :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 913‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
 
پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی و نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كان ده‌ڵێن: "ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و زیاتر تووشی زیپكه‌ له‌ پێست و رووخساریان دەبن،  له‌ ژێر مه‌ترسی و ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ نه‌خۆشی خه‌مۆكیدان".


ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ و تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و پسپۆڕانه‌ ئاشكرای كردووه‌: زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ و له‌ یه‌ك ساڵ به‌ره‌و سه‌ر زیپكه‌ له‌سه‌ر پێستیان ده‌ردەکەوێت و له‌ چاره‌سه‌ری بێ ئۆمێد ده‌بن  تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی و خه‌مۆكی ده‌بن. 

باس لەوەش دەکەن: پێویسته‌ پزشكان و پسپۆرانی پێست له‌ كاتی چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی پێستدا  ئاگاداری هه‌ڵسوكه‌وت و بارودۆخی ده‌روونی نه‌خۆشه‌كه‌ش بن و ده‌رمان و چاره‌سه‌ره‌ سه‌رەكییه‌كانی خه‌موكییان بۆ بەکاربهێنن.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure