ڤیدیۆی دوو منداڵ لەسەر شەقام بە ملیونەها بینەری هەبووە

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 425‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

پارچە ڤیدیۆیەكی شاری نیویۆرك بەهەموو جیهاندا بڵاوبووەوە كە تێیدا دوو هاوڕێ دەردەكەون كە دوای ماوەیەك دابڕان بەیەك دەگەن و دەست دەكەنە ملی یەكتر, باوكی یەكێك لەمناڵەكان كە ڤیدیۆكەی گرتووە  و دواتر بڵاویكردووەتەوە تێیدا ماكسویل و ڤنیجان كە تەمەنیان دوو ساڵانە دەردەكەون كە بەرەو رووی یەكتر رادەكەن بۆ ئەوەی دەستبكەنە ملی یەكتر و باوەش بەیەكتریدا بكەن.


مایكڵ سیزنیروسی باوكی یەكێك لە منداڵەكان رایگەیاندووە ماكسویل و ڤنیجان ماوەی ساڵێكە یەكتری دەناسن و هەرگیز نایەناوێت لەیەكدی جیاببنەوە .

وتیشی: "بەردەوام لەیەكتری دەپرسن  كاتێك كەمێك لەیەكتر دوور دەكەونەوە  و بەیەكەوە دەچن بۆ فێربوونی میوزیك و حەزیان لە سەمایە و هەردوكیان زۆر باش سەما دەكەن  و یاری تێنس دەكەن". 

ئەم ڤیدیۆیە بە ملیۆنەها بینەری هەبووە و كۆمێنتی زۆری ئەرێنی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ هاتووە.  

پ: ک. س
بڵاوکردنەوە: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure