سه‌رخه‌وشكاندن به‌سووده‌ بۆ ئەم بەشەی جەستە

تەندروستی :: 12/09/2019‌ :: 358‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

توێژینه‌وه‌یه‌كی سویسری كه‌ له‌گۆڤاری "هێرت"ی بریتانی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌  ده‌ریخستووه‌ كه‌ سه‌رخه‌وشكاندن و پشوو وه‌رگرتن چه‌ندێك سوودی هه‌یه‌ بۆ مێشك.


به‌ پێی سایتی ده‌یلی مه‌یڵ، توێژینه‌وه‌یه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ هه‌فته‌یه‌كدا رۆژێك یان دوو رۆژ سه‌رخه‌و بشكێنیت، مه‌ترسی تووشبوون به‌جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و چاودێری كردنی ته‌ندروستی هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه‌، كه‌ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 35 بۆ 75 ساڵیدایه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ مه‌ترسی تووشبوونیان به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و مێشک كه‌متره‌ به‌به‌راورد به‌وانه‌ی سه‌رخه‌و ناشكێنن.

و:كێوان
پ،س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure