پیاوێک دەستدرێژی دەکاتە سەر کچێکی خاوەن پێداویستی تایبەت، بزانە دواتر چی رویدا

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 10699‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د 
 
پیاوێكی 31 ساڵان له‌ شاری تارانی پایته‌ختی ئێران كچێكی 30 هەڵدەخەڵەتێنیت كه‌كێشه‌ی ناكامڵی مێشكی هه‌یه‌ و به‌بیانووی هاوسه‌رگیری كردن له‌گه‌ڵیدا، له‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا  به‌ شێوه‌یه‌كی بێ ره‌حمانه‌ ده‌ستدرێژی ده‌كاته‌ سه‌ری و جێیده‌هێڵێت.


دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و كچه‌ ناگه‌رێته‌وه‌ بۆ ماڵەوە باوكی بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌دات و داوای ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی چەند كه‌سێك پەیدا بکات تاهەوالێ کچەکەی بزانێت، بۆیە دواجار باوکەکە سەرکەتوو دەبێت لە دۆزینەوەیی کچەکەی.

به‌ڵام كچه‌كه‌ له‌بارودۆخێكی ناڵه‌باردا ده‌بێت و هه‌روه‌ها تووشی خوێنبه‌ربوون دەبێت و ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و پیاوه‌ ده‌ستدرێكردووەته‌ سه‌ری.

پاش گەران و پشکنینەکان پۆلیسی تاران دەتوانێت پیاوەکە بدۆزێتەوەو راده‌ستی یاسا دەکرێت و دادگا سزای لە سێدارەدانی بەسەردا دەسەپێنێت.

پ.س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure