چی ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر بۆ نانی به‌یانی مۆز بخۆیت

تەندروستی :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 8458‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

هه‌ندێك كه‌س بۆ به‌یانیان فریا ناكه‌ون نانی به‌یانیان بخۆن، بۆیه‌ به‌په‌له‌ میوه‌یه‌ك ده‌خۆن و ده‌ڕۆن بۆ سه‌ر كاره‌كه‌یان، زۆرجار مۆزێك ده‌خۆن، به‌ڵام جی به‌سه‌ر جه‌سته‌ت دێت ئه‌گه‌ر بۆ نانی به‌یانیان مۆزێك بخۆیت؟


مۆز ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پۆتاسیۆم و ڤیتامین بی 6 و چه‌ندین مادده‌ی به‌سوودی دیكه‌، به‌ڵام مۆز باشترین خواردن نییه‌ بۆ نانی به‌یانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی 25%ی شه‌كره‌ و باش نییه‌ بۆ گه‌ده‌ به‌ته‌نیا بخورێت.

ئه‌گه‌ر نانێكی به‌یانی ته‌واو بخۆیت و مۆزیشی له‌گه‌ڵدا بخۆیت ئه‌وا كێشه‌ی نییه‌، به‌ڵام به‌ ته‌نها مۆز بخۆیت كارێكی خراپه‌، له‌وانه‌یه‌ زوو هه‌ست به‌ تێربوون بكه‌یت به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م برسیت ده‌بێته‌وه‌.


و:كێوان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure