چەند نەریتێک دورت دەخاتەوە لە نەخۆشی شێرپەنجە

تەندروستی :: 11/09/2019‌ :: 1436‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

راپۆرتێكى نوێ ئامۆژگاریمان ده‌كات په‌یڕه‌وى هه‌ندێك نه‌ریت و خوی رۆژانه‌ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ به‌دوور بین، له‌ پێش هه‌مووشیانه‌وه‌ وه‌رزش كردن.


ئامۆژگاریه‌كان پێمان ده‌ڵێن ده‌ستبه‌رداری شه‌ربه‌ت و خواردنه‌وه‌ شیرینیه‌كان بین  و زۆر پێبكه‌نین چونكه‌ پێكه‌نین  سیستمى به‌رگری به‌هێز ده‌كات و هۆڕمۆنه‌كانى دوو دڵی كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و و یارمه‌تى له‌ش ده‌دات خانه‌ى تائی كه‌ رووبه‌ڕووی شێرپه‌نجه‌ ده‌بێته‌وه‌ دروست بكات.

یه‌كێكى تر له‌و ئامۆژگاریانه‌ نابێت بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ دابنشیت چونكه‌ دانشتن  مه‌ترسی توشبون به‌ شێرپه‌نجه‌ى منداڵدان و ریخۆڵه‌ و سییه‌كان زیاتر ده‌كات، خواردنه‌وه‌ى قاوه‌ رۆژانه‌ به‌سوده‌.

هه‌ر له‌ناو ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌  خه‌وتن له‌ تاریكیدا به‌سوده‌ چونكه‌ ئاستى ته‌ندروستى  هۆڕمۆنى خه‌وتن میلاتونین باشتر ده‌كات  كه‌ڕێگه‌ به‌گه‌شه‌ى هه‌ندێك جۆر شێرپه‌نجه‌ نادات  هه‌روه‌ها و به‌تایبه‌ت له‌ناو ژنان ده‌بێت ئاستى ڤیتامین دی به‌رز بكرێته‌وه‌ له‌ له‌شدا چونكه‌ ئه‌و ڤیتامینه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسی توشبون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.

راپۆرته‌كه‌ جەخت له‌ خواردنى سیر ده‌كاته‌وه‌  چونكه‌ له‌ مه‌ترسی توشبون به‌ شێرپه‌نجه‌ى گه‌ده‌ ده‌تپارێزێت هه‌روه‌ها ئه‌و میوانه‌ى له‌ پله‌ى گه‌رمى ژووره‌كه‌ هه‌ڵده‌گیرێن پێكهاته‌ى خۆراكى  به‌رزی دژه‌ شێرپه‌نجه‌ى تێدایه‌ زیاتر له‌و میوانه‌ى له‌ناو ده‌فرگردا هه‌ڵده‌گیرێن.

پ.س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure