ڤیدیۆ: ئەو هونەرمەندە كێ بوو كە سەدام لەسێدارەیدا‌ و گۆرانیەكانیشی قەدەغەكرد؟

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 20634‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، سۆران نورەدین


زۆرن ئەو تاوانانەی كە سەدام حسێن سەرۆکی پێشووی عێراقی پێدەناسرێتەوە بەڵام لە نێو هونەرمەندانی عێراقدا لەسێدارەدانی سەباح سەهل لەلایەن ئەو رژێمەوە لەبیر ناچێتەوە بەتایبەت كە ناوبراو لەسایەی ئەو دەسەڵاتەدا هێرشیكردە سەر سەدام حسێن. 

 
 لە 14ی مانگی نیسانی ساڵی 1993دا و لەپاش كۆتایی هاتنی ئاهەنگێكی گۆرانی لە بەغدا و بەهۆی بێزاركردنی لەلایەن ئامادەكارانی ئەو ئاهەنگەوە سەباح سەهل هێرشی توندی كردە سەر سەدام حسێن.

 هەر لەو كاتەدا ئەو هونەرمەندە لەلایەن كاربەدەستانی رژێمی پێشووەوە دەستگیر دەکرێت لەپاش  ماوەیەكی كەم دادگایی لە 3ی ئایاری هەمان  ساڵدا لەسێدارە درا.
 بەپێی بڕیاری دادگای ئەو كاتە لێدانی گۆرانییەكانی و باسكردنیشی لە هەموو شوێنەكان قەدەغەكرا. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure