شه‌ڕه‌ جنێوی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا و مۆدێلێك بڵاوده‌بێته‌وه‌

هەمەڕەنگ :: 13/09/2019‌ :: 913‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كریسی تیگن كچه‌ پێشكه‌شكار و  مۆدێلی ناسراوی ئه‌مریكی و هاوسه‌ره‌كه‌ی جۆن ڵجند میوزیكژه‌نی خسته‌ لیستی كه‌سایه‌تی پێست ره‌نگییه‌كانه‌وه‌و دواتر له‌ دوو تویتدا هێرشی كرده‌وه‌ سه‌ر ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌.


دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ تویته‌كه‌یدا كریسی تیگنی به‌ ژنه‌ ده‌م پیسه‌كه‌ وه‌سف كرد، كریسیش له‌ وڵامدا ترامپی به‌ "پیاوه‌  به‌دكاره‌ ترسنووكه‌كه‌" ناوبرد.

ترامپ به‌ ئاماژه‌دان به‌یاسای "یه‌كه‌مین هه‌نگاو"، ده‌نووسێت "كاتێك ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ چاكسازی له‌ سیستمی سزاداندا هه‌وڵیاندا و هیچ ئه‌نجامێكیان ده‌ستنه‌كه‌وت، هاتنه‌ لای من و داوایان لێكردم هاوكارییان بكه‌م، من هاوكاریم كردن، ئه‌و كاره‌ی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشوو نه‌یتوانی بیكات". 

دواتریش ترامپ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تی ناسراوی پێست ره‌نگ و له‌وانه‌ تیگن و هاوسه‌ره‌كه‌ی وتی: "له‌ كاتی په‌سندكردنی ئه‌و یاسایه‌دا رێزیان له‌ هه‌وله‌كانی من گرتووه‌، به‌ڵام ئێستا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌یه‌".

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure