پێشبینی ئه‌سیتێره‌كانی به‌خت بۆ ئه‌مڕۆ

هەمەڕەنگ :: 11/09/2019‌ :: 3991‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

كاوڕ 

كاتێك گفتوگۆ ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانت یان هاوڕێكانت ئارام به‌ بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ دروست نه‌بێت.

گا
بۆ هه‌نگاوی داهاتووی ژیانت پێویستت به‌وه‌یه‌ زۆر وریا بیت و خۆت ئاماده‌بكه‌یت بۆیه‌ به‌باشی بخه‌وه‌ و ئاگاداری خواردن و ته‌ندروستیت به‌، به‌تایبه‌ت ته‌ندروستی ده‌روونیت.

دووانه‌
له‌وانه‌یه‌ ئه‌م ماوه‌یه‌ چه‌ند رووداوێكی ناخۆش به‌سه‌رتدا رووبدات كه‌ زۆر توڕه‌ت بكات و تووشی دڵڕاوكێت بكات به‌ڵام ئارامگر به‌ چونكه‌ پاش ئه‌و ناخۆشییه‌ هه‌موو شتێك باشتر ده‌بێت.

قرژاڵ
كه‌م خه‌و بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی تووشی سه‌ر ئێشه‌ی زۆر ببیت، پێویست كاتی خه‌وتنت ڕێك بكه‌یته‌وه‌ و ئاگاداری ته‌ندروستیت ببیت.

شێر
له‌وانه‌یه‌ پله‌ت به‌رز بكرێته‌وه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا و پاره‌ی زیاتر وه‌ربگریت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م ماوه‌ی خۆت زۆر هیلاك ده‌كه‌یت.

فه‌ریك
له‌ حاڵه‌تێكی تێگه‌یشتن و رۆمانسیدا ده‌ژیت كه‌ وات لێ ده‌كات بیر له‌ هه‌نگاوی دواتری ژیانت بكه‌یته‌وه‌.

ته‌رازوو
له‌گه‌ڵ یه‌كێكدا گفتوگۆ مه‌كه‌ ئه‌گه‌ر بزانیت له‌سه‌ر ڕاسته‌ و دان به‌ هه‌ڵه‌كانتدا بنێ.

دووپشك
له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتنێكی زۆرت به‌ ده‌ست هێناوه‌ هه‌وڵ بده‌ له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌ به‌رده‌وام بیت و زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ هه‌نگاو بنێیت.

كه‌وان
زۆر كات هاوڕێكانت داوای یارمه‌تیت لێ ده‌كه‌ن بۆیه‌ پێویسته‌ یارمه‌تیان بده‌یت و پشتگیریان بكه‌یت به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك.

گیسك
ته‌ندروستییه‌كی باشت هه‌یه‌ به‌ڵام پێویسته‌ وه‌رزش بكه‌یت و به‌ شێوه‌یه‌كی باش مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كێشه‌ ته‌ندروستییه‌كانت بكه‌یت كه‌ تووشت ده‌بن.

سه‌تڵ
خۆت به‌ده‌سته‌وه‌ مه‌ده‌ بۆ ئه‌و فشارانه‌ی به‌هۆی كاره‌كه‌ته‌وه‌ تووشت بووه‌، تۆ كه‌سێكی داهێنه‌ری و نابێت ڕێگه‌ بده‌یت ئه‌و فشارانه‌ داهێنانه‌كانت نه‌هێڵن.

نه‌هه‌نگ
زیاتر په‌یڕه‌وی كاره‌كه‌ت به‌ و هه‌وڵ بده‌ تووشی كێشه‌ نه‌بیت له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌تدا.

و:كێوان
پ.س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure