وێنە: ناسری فیلمی مەتری شەش و نیو "ئەم کەسە خۆشەویستی منە"

دراما و سینەما :: 11/09/2019‌ :: 8665‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

نه‌وید محه‌مه‌د زاده‌ كوڕه‌ ئه‌كته‌ری گه‌نجی كورد له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا وێنه‌یه‌كی له‌گەڵ دوو هونه‌رمه‌ندی ئێرانی بڵاوكردووەته‌وه‌  نووسیوویه‌تی "دوو عه‌شقه‌كه‌ی من".


له‌و وێنه‌دا دوو ئه‌كته‌ری ناسراوی ئێران فه‌رهاد ئه‌سلانی ئه‌كته‌ری كوردی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان و په‌یمان مه‌عادی  ده‌بیندرێن كه‌نه‌وید به‌ دوو خۆشه‌ویست و عه‌شقه‌كه‌ی وه‌سفی كردوون، هەردووکیان لە فیلمی (مەتری شەش و نیو) بەشداربوون.

نه‌وید محه‌مه‌د زاده‌ له‌ ساڵی 1986 له‌ شاری ئیلام له‌ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه‌ و ماوه‌ی 9 ساڵه‌ ده‌ستی بەکاری به‌نواندن كردووه‌و له‌م ماوه‌یەدا بووه‌ته‌ یه‌كێك له‌ چالاكترین و به‌تواناترین ئه‌كته‌ره‌كانی ئێران به‌و جۆره‌ی میدیا ئێرانی و جیهانییه‌كان باسی ده‌كه‌ن.

ئه‌و كوڕه‌ هونه‌رمه‌نده‌  تائێستا بووته‌ براوه‌ی چه‌ندین خه‌ڵات له‌ فێستیڤاڵە جیهانی و ناوخۆییه‌كان و ساڵی پاریش له‌فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سلێمانیدا بووه‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی زێرینی باشترین ئه‌كته‌ری پیاو بووە.

نەوید کە لەکوردستان بە ناسری فیلمی (مەتری شەش و نیو) ناسراوە، کە یەکێکە لە بەناوبانگترین فیلمەکانی ئێران بۆ ساڵی 2019 کە نەوید رۆڵی تێدا دەبینێت، بەهەمان شێوە لەکوردستان بینەرێکی زۆری لەخۆی کۆکردەوەو توانی ببێتە خاوەنی چەندین خەڵاتی ناوخۆی و جیهانی.

پ.س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure