وێنه‌ی منداڵێك كه‌ جگه‌ره‌ ده‌كێشێت هه‌مووان تووشی شۆك ده‌كات

هەمەڕەنگ :: 10/09/2019‌ :: 1507‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

وێنه‌ی منداڵێك كه‌جگه‌ره‌ ده‌كێشێت ده‌بێته‌ هۆی تووڕه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر له‌ توركیا، وێنه‌كه‌ له‌یه‌كێك له‌یاریگاكانی تۆپی پێ له‌ توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.


منداڵه‌كه‌ له‌ ناو یاریگاكه‌ دانیشتبوو و جگه‌ره‌ی ده‌كێشا و له‌لایه‌ن یه‌كێكه‌وه‌ وێنه‌ی ده‌گیرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش هه‌را ده‌نێته‌وه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ تایبه‌تس له‌ تویته‌ر.

به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌ ده‌كێشێت منداڵ نییه‌ به‌ڵكو پیاوێكی 36 ساڵه‌ كه‌ رووخساری زۆر له‌ منداڵ ده‌چێت.

و:كێوان 

پ.س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure