ڤیدیۆ: هۆنیا بۆ یه‌كه‌مجار چه‌ند نهێنییه‌كی ژیانی ئاشكرا ده‌كات

هەمەڕەنگ :: 10/09/2019‌ :: 11731‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، سامان قوبادی

لەچاوپێکەوتنێکی تایبەتی لەگەڵ سایتی دواڕۆژ خانمە هونەرمەندی لاو هۆنیا کەمال چەند نهێنییەکی ژیانی خۆی ئاشکرا دەکات و باس لە نوێترین کارو چالاکی دەکات لە بواری هونەردا. 

لە سەرەتای قسەکانیدا هۆنیا ئاماژە بەوە دەکات کە لەڕێگەی ئینیستاگرامەوە پەیوەندی لەگەڵ هونەرمەند ئاریاسدا بەستووە، تا پێکەوە کار لەبەرهەمێکی نوێدا بکەن، بۆیە دەڵێت کوردستانی رۆژهەڵاتمان هەڵبژارد بۆ ئەوەی گرتەی کلیپی (من و تۆ)ی تێدا تۆمار بکەین. 

لە نوێترین کاریدا هۆنیا شعرێکی دایکی دەڵێتەوەو لەئێستا سەرقاڵی کارکردنە تێیدا. 

هۆنیا باس لەکێشەکانی نێوان خۆیی و ئاریاس دەکات و دەڵێت: لە نێوان من و ئاریاسدا هیچ کێشەیەک رووینەداوە، هەندێک کێشەی بچووک بچووک روودەدات بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە پەیوەندییەکەمان کۆتایی هاتووە.

ئا.س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure