7 هەڵەی باو لەسەر دەوالی بزانە

تەندروستی :: 11/09/2019‌ :: 8542‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

 

نیوەی بەتەمەنەكان و پێگەیشتووان بەدەست حاڵەتێكی باو و بەرفراوانەوە دەناڵێنن كەپێی دەوترێت دەوالی، خوێنەكە لەناو دەمارەكان كۆ دەبێتەوە و دەبێتە هۆی ئاوسان و بەرزبوونەوەی دەمارەكان.

 

زۆربەی كات ئەو حاڵەتەش لە قاچەكان روودەدەن و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خوێن بەرەكان و رەنگیان دەگۆڕێت بۆ مۆر.


لەم بارەیەوە دكتۆر كاسلین بویل ئەو تێگەیشتنە هەڵانەی دەربارەی دەوالی دەمارەكان هەن باس دەكات كە لە پێگەی سلیڤیلاند كلینیك بڵاوكراوەتەوە.
- دانانی قاچەكان لەسەر یەك دەوالی درووست دەكات 
بویل دەڵێت دانانی قاچەكان لەسەر یەك نابێتە هۆی درووستبوونی دەوالی لەكاتی دانشتندا هەروەها لەپێكردنی پانتۆڵی تەسك و پێڵاویش نابێتە هۆی دەركەوتنی ئەم حاڵەتە بەڵام لەوانەیە لەزۆر ئەنجامدانیدا بیکات.
- دووگیان بوون دەبێتە هۆی درووستبوونی دەوالی 
 لەوانەیە دووگیان بوون فشاری دەوالیەكان زیاتر بكات بەڵام هۆكاری سەرەكی بۆ تووشبوون بەو حاڵەتە نییە و زۆربەی كات دەوالیەكان دوای تەواوبوونی دووگیانبوونەكە نامێنێت.
دەوالی بۆ ماوەییە؟
ئەگەر باوكت یان باو باپیرانت تووشی دەوالی بوون ئەمە ئەوە ناگەێنێت تۆش تووش بیت  هەرچەندە نیوەی ئەو كەسانەی تووشی دەوالی بوون  مێژوویەكی خێزانیان لەگەڵ ئەم كێشەیە هەیە.
بە مەساج دەوالی باش دەبێت؟ 
لەوانەیە مەساج ئاوساوی و بەرزبوونەوەكەی كەم بكاتەوە بەڵام دەوالی لانابات لەبەرامبەردا دەتوانرێت پەنا بۆ چارەسەری تر ببرێت كاتێك ئەم نیشانانەی خوارەوە دەردەكەون( ئاوسانی پێیەكان و رەقبوونی و ئازارەكانی قاچ و هەست كردن بە قوورسی پێیەكان)
بۆیە دەرزی یاخود لێزەر یەكێكە لەچارەسەرەکان
پێویست ناكات گۆرەوی تەسك لەپێ بكرێت لەكاتی چارەسەردا 
هەمیشە پزیشكان ئامۆژگاری ئەوە دەدەن كە گۆرەوی تەسك لەپێ بكرێت پێش ئەوەی هیچ چارەسەرێك بەكار بهێنرێت  هەندێك جاریش پێویستە نەخۆشەكان ئەو گۆرەویانە بۆ ماوەیەك لەپێ بكەن كاتێك چارەسەر بەكار دەهێنن كە بەشێكە لە قۆناغی باشبوون.
ژنان كاتێك دەبێت چارەسەری دەوالی وەربگرن كە بڕیار بدەن ئیتر مندڵیان نەبێت.
دكتۆرە بویل دەڵێت پێویست ناكات چارەسەری دەوالی دوای بڕیاردان لە درووست نەكردنی منداڵ بدرێت ژن دەتوانێت سوود لە چارەسەرەکە لە كاتی دووگیانبوونیشدا وەرگرێت.
تاتۆ كاریگەری هەیە؟ 
دكتورە بویل دەڵێت تاتۆ هیچ كاریگەری لەسەری دەوالی نییە.
چۆن دەتوانی خۆتی لێ بپارێزیت 
ناتوانێت رێگری لێ بكەیت بەڵام دەتوانیت درەنگی بخەیت بەدوو رێگە.
یەكەم پارێزگاری لە كێشت بكە چونكە كێشی زیادە فشارەكانی سەر دەمارەكان زیاد دەكات كە وای لێ دەكات زیاتر بئاوسێت و بەرز بێتەوە.
دووەم  گۆرەوی تەسك لەپێ بكە پزیشكان ئامۆژگاری گۆرەوی تەسك دەكەن كاتێك زۆر بە پێوە دەوەستیت هەروەها پێویستە زوو زوو پشوو وەربگریت و قاچەكانت بۆ سەرەوە بەرز بكەیتەوە و دەبێت زوو زوو قاچەكانت بجوڵێنیت و هەر ماوە جارێك هەستیتە سەر پێ ئەگەر دانشتبێتیت.
هەروەها وەرزشكردن دەبێتە هۆی باشتركردنی سووڕی خوێن و تەندروستی دەمارەكان دەپارێزێت.  
 
پێداچوونەوە: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure