سەرنشینێک لەناو شەمەندەفەرێکدا کارێکی سەیر دەکات

هەمەڕەنگ :: 11/09/2019‌ :: 385‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

گەنجێك حاڵەتێكی سەرسووڕمانی لەناو سەرنشینانی شەمەندەفەرێكی قەرەبالخ لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا درووست كرد دوای ئەوەی لەپڕ دەستی بە شۆردنی جلەكانی كرد لەناو شەمەندەفەرەكە.

 بەكارهێنەرانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان لەم دوایانەدا دەستاودەستیان بەڤیدیۆیەک كرد كە تیایدا گەنجێك دەردەكەوێت سەرقاڵی شۆردنی جلەكانیەتی لەناو شەمەندەفەرەكەدا.

ئەو گەنجە ناوی ئەڵڤن مینسایە شووشەیەكی پڕ لەئاو و تەشتێك و تاییتی جل شتن و تەنافی جل هەڵخستنی لەگەڵ خۆیدا هێناوە بۆناو شەمەندەفەرەکە دەست دەکات بە شۆردنی جلەکانی وەکو ئەوەی لەماڵەوەبێت.
لەو كاتەدا سەرنشینانی ناو شەمەندەفەرەكە تووشی سەرسووڕمان بوون بێ ئەوەی كەس هەوڵ بدات بیوەستنێت یاخود پرسیاری لێ بكات.

دواتریش گەنجەكە وتی:" ئەمە تەنیا فێڵێك بووە كردوویەتی و وێنەی گرتووە و هەوڵی داوە ئارامی خۆی لەكاتی ئەنجامدانی كارەكەی بپارێزێت بۆ ئەوەی وا پیشانی بدات كە راستییە و سەرنشینەكان باوەڕی پێ بكەن".
ئەو ڤیدیۆیە دوای بڵاوبونەوەی بە ماوەیەكی كەم بینەرێكی زۆری بۆ خۆی پەیدا كرد. 

پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوە: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure