مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ست به‌رزی كولیسترۆڵه‌وه‌ ده‌ناڵێنن

تەندروستی :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 1028‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

تیمێك له‌زانایان  كوتانێكى نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ساڵانه‌ دوو جار وه‌رده‌گرێت له‌ بری ده‌رمانه‌كانى دابه‌زاندنى كولیستروڵ یان ئه‌وه‌ى به‌ ستاتینات ناسراوه‌و جیاوازییه‌كى زۆری له‌ ژیانى ملیونه‌ها كه‌س دروست كردووه‌ كه‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ى كولیسترۆڵه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.


ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ زاناكانى كۆمپانیای مدیسینسی بریتانى كه‌ كار له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنى ده‌رمان ده‌كات ئه‌نجامیان داوه‌و رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌و كوتانه‌ ئاستى كولیسترۆڵی خراپی له‌خوێندا بۆ نیوه‌ كه‌مكردووه‌ته‌وه‌، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌نجامێكى لاوه‌كى هه‌بێت و له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا 1600 كه‌س به‌شداریان كردووه‌و بۆ ماوه‌ى 18 مانگ چاودێری كراون.

كۆزێك رای پزیشكی گشتییه‌و راوێژكاری نه‌خۆشییه‌كانى دڵه‌ له‌ ئیمبریاڵ كۆلیج له‌ له‌نده‌نى پایته‌ختى بریتانیا و سه‌روكایه‌تى توێژینه‌وه‌كه‌ی كردووه‌.

كووتانه‌كه‌ ساڵانه‌یه‌ 
به‌پێی وته‌ى پزیشكان نه‌خۆشه‌كان ده‌توانن حه‌بی ستاتین-ی رۆژانه‌ بگۆڕنه‌وه‌ به‌ كوتانێكى ساڵانه‌ كه‌ ده‌بێته‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ى مه‌ترسی توشبوون به‌ جه‌ڵده‌ى دڵ و مێشك.

گۆڕانكارییه‌كى به‌رچاو
له‌كاتى پێشكه‌شكردن و ئاشكراكردنى ئه‌نجامه‌كان له‌ گۆنگره‌ى كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌وروپی بۆ نه‌خۆشییه‌كانى دڵ، له‌ پاریسی پایته‌ختى فڕه‌نسا، كۆزێك رای وتى: "كوتانه‌كه‌ گۆڕانكارییه‌كى به‌رچاوى له‌ چاره‌سه‌ری كولیسترۆڵ دروستكردووه‌و كووتانه‌كه‌ به‌ ئاسانى وه‌رده‌گیرێت و ده‌بێته‌ كلیلی چاره‌سه‌ر و له‌بری ئه‌وه‌ى رۆژانه‌ چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن نه‌خۆشه‌كان له‌ شێوه‌ى كوتان ساڵانه‌ وه‌ریده‌گرن.

پێشبینى ده‌كرێت ئه‌و كوتانه‌ له‌ماوه‌ى دوو ساڵى داهاتوودا بكه‌وێته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌و توێژه‌ران ده‌خوازن ببێته‌هۆی باشتركردنى ژیانى نه‌خۆشه‌كان كه‌ به‌ده‌ست به‌زبوونه‌وه‌ى ئاستى كولیسترۆڵه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و ده‌رمانه‌كانیان بیرده‌چێته‌وه‌و زۆربه‌ى كات كه‌ له‌ كاتى خۆیدا نایخۆن یان تووشی نیشانه‌ى لاوه‌كى ده‌بنه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌وه‌. 

پێشكه‌وتنى به‌رچاو و دیار 
پرۆفیسۆر رای راشیگه‌یاندووه‌ یه‌كه‌م جار ئه‌و كوتانه‌ له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری ستاتین-ی ڕۆژانه‌ وه‌رده‌گیرێت و به‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی چاره‌سه‌ر بۆ 700 هه‌زار كه‌س له‌ بریتانیا.

لای خۆشیه‌وه‌ مارك تیمى سه‌رۆكى جێبه‌جێكاری كۆمپانیای مدیسینس رایگه‌یاند: ئێمه‌ به‌جۆشین بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ى به‌ده‌ستمان هێناوه‌ له‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و خوێنبه‌ره‌كان. 

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure