ماڵێک قێزەونترین کار بەرامبەر زاواکەیان دەکەن... وێنەکەی ببینە

هەمەڕەنگ :: 10/09/2019‌ :: 7576‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

رۆژی پێنجشەممە گەنجێکی کوەیتی تەمەن سی ساڵان (ژنبراکەی) لە رێگەی فێڵێکی زیرەکەوە زاواکەی بانگهێشتکردە ناوچەیەکی چۆڵ و تێزابی پێداکرد.

قوربانیەکە کوڕێکی تەمەن 20 ساڵانە و ئاشکرایکرد ژنبراکەی پەیوەندی پێوەکردووە تاکو گفتوگۆ لەسەر کێشەکانیان بکەن، چونکە زاواکە پێش ماوەیەک لە خوشکی تاوانبارەکە جیابووەتەوە و لێیداوە.

لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا تاوانبارەکە باسی لەوە کردووە دەیەوێت پەڕەیەکی نوێ هەڵبداتەوە و کۆتایی بە ناکۆکیەکەی نێوانیان بهێنێت، بەڵام پاش ئەوەی زاواکە گەیشتووەتە لای تێزابی پیاداکردووە.

دەوترێت زاواکە راستەوخۆ  جلوبەرگە سوتاوەکانی لابردووە و هاورێکانی بە زووترین کات گەیاندوویانەتە نەخۆشانە، دواتر سکاڵای لەسەر ژنبراکەی تۆمارکردووە.


وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure