پزیشکە تایبەتەکەی سەدام حسێن نهێنیەکی سەیر له‌سه‌ر ره‌گه‌ز گۆڕین ئاشکرا دەکات

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 29584‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


دکتۆر عەلا بەشیر پزیشکی تایبەتی سەرۆکی پێشووتری عێراق سەدام حسین نهێنیەکی ئاشکراکرد و وتی: سەدام حسین رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر گۆڕینی رەگەزی گەنجێکی عێراقی لە نێرەوە بۆ مێ.

ئەم  پزیشکە دەڵێت: "لە بەهاری ساڵی 1985 گەنجێکی عێراقی تەمەن 20 ساڵان لەگەڵ دایک و باوکیدا سەردانی کردووە و داوای لێ کردووە رەگەزی لە نێرەوە بگۆرێت بۆ مێ، ئەویش بۆی روونکردووەتەوە کە دووچاری فشاری کۆمەڵایەتی و دەروونی دەبێتەوە و لەگەڵ دابونەریتی کۆمەڵگەی عێراقیدا ناگونجێت".
بەڵام پاش چوار هەفتە کوڕەکە بە نووسراوێکی فەرمیەوە گەڕایەوە بۆلای کە لەلایەن سەدام حسێنەوە واژۆکرابوو و تێیدا رەزامەندی خۆی دەربڕیبوو لەسەر گۆڕینی رەگەزی گەنجەکە.
پاش دڵنیابوونەوە لە راستی نووسراوەکە پزیشکەکە نەشتەرگەری چاندنی سنگ و داتاشینی جەستەی بۆکردووە، بەمەش بووەتە یەکەم نەشتەرگەری بۆ گۆرینی رەگەز لە عێراقدا.
دەوترێت کوڕەکە پاش گۆڕینی رەگەزی هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی میسڕیدا کردووە و وڵاتی بەجێهێشتووە.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure