گوێرەکەیەک لەدایکبووە رووخساری لە مرۆڤ دەچێت!!

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 10484‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


لە یەکێک لە کێڵگەکانی ئەرجەنتین گوێرەکەیەک لە دایک بوو رووخسارێکی شێواوی هەیە و تا رادەیەک لە مرۆڤ دەچێت.

ئەم گوێرەکەیە لە گوندی ڤێلا ئانا لەدایکبووە و لوت و دەمێکی بچوکی هاوشێوەی مرۆڤی هەیە، بەڵام بەپێی راپۆرتەکان "گوێرەکەکە تەنیا چەند کاتژمێرێک لە ژیاندا ماوە و دواتر مرداربووەتەوە".
پاش بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە لە یوتیوب لە ماوەیەکی کەمدا زیاتر کە 274 هەزار بینەری هەبووە، پزیشکێکی ڤێترنەری روونیکردەوە "کەلـلەسەری ئاژەڵەکە شێواوە و بەهۆیەوە رووخساری ئەم شێوەیەی وەرگرتووە".

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure