كچه‌ هونەرمەندێکی لاو گیانی لەدەستدا

دراما و سینەما :: 10/09/2019‌ :: 7495‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


بەپێی چەند راپۆرتێکی رۆژنامەوانی رۆژی سێشەممە میا لیسیا نیلۆری ئەستێرەی کەناڵی منداڵان لە تەمەنی 16 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.

بەپێی بەدواداچوونە سەرەتاییەکانی پۆلیس گومانی ئەوە دەکرێت ئەم کچە هونەرمەندە بەهۆی فشاری تاقیکردنەوەکان لەماڵەکەیدا خۆی کوشتبێت، لەکاتێکدا وابڕیاربووە هاوینی ئەم ساڵ قۆناغی ئامادەیی تەواوبکات.
دەوترێت پێش چەند رۆژێک لەم رووداوە خوێندنگەکەی میا پەیوەندی بە دایک وباوکی کردووە و پێیان وتووە: ئاستی کچەکەیان زۆر باش نیە هەربۆیە خێزانەکەی بڕیاریدا نەهێڵن لە ئاهەنگی کۆتایی ساڵ بەشداربێت، هەروەها شەوێک پێش رووداوەکە لەگەڵ دایک و باوکی تەماشای فیلمێکیان کردووە دیمەنی خۆکوشتنی تێدابووە.
ئەم کچە هونەرمەندە لە بواری رۆڵبینیندا لەگەڵ چەندین ئەکتەری بەتوانای وەک ئیمیلی ئاتاک و فلۆر ئیست و تێس دالی رۆڵی بینیووە.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure