پێشبینی ئەستێرەکانی بەخت بۆ ئەمڕۆ

هەمەڕەنگ :: 10/09/2019‌ :: 4122‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ


کاوڕ

لە شوێنی کارەکەت لەگەڵ هاوکارانت توڕەمەبە، تاکو دواتر پەشیماننەبیتەوە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری خۆشەویستەکەت فشارێکی زۆری لەسەرە و هەست بە ئیرەیی دەکات تا دەتوانیت یارمەتی بدە.

گا
لە شوێنی کارەکەت چەندە فشارت لەسەربێت گوێ بە قسەی خەڵکی مەدە و بەرەوپێشەوە هەنگاو بنێ، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری چیتر باسی رابوردوومەکە و هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێ.

دووانە
لە نەریتەکانی بەڕێوەبەری سەرکەوتوو ئەوەیە گوێ لە قسەی کەسانی چواردەورت بگریت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری کات بۆ خێزانەکەت تەرخانبکە، چونکە منداڵەکانت پێویستیان پێتە.

قرژاڵ
هەندێک لە هاوکارانت شایەنی ئەوە نین ببنە هاوڕێت، هەربۆیە بەوردی هەڵیانبژێرە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری جوانترین شت ئەوەیە وەک خۆشەویستێک مامەڵە لەگەڵ هاوسەرەکەت بکەیت.

شێر
زۆر ئاگاداری چۆنیەتی مامەڵەکردنت بە لەگەڵ هاوکارانت تاکو یەکێکیان خیانەتت لێ نەکات، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری خۆشەویستەکەت بە ماوەیەکی ئەستەمدا تێپەڕبووە و هەوڵبدە دڵنەوایی بدەیتەوە.

فەریک
لە شوێنی کارەکەت زیاتر باپەندبە و لەگەڵ بەڕێوەبەرەکەتدا کێشە مەنێرەوە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری هەوڵبدە لە خۆشەویستەکەت تێبگەیت، چونکە توڕەیی هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات.

تەرازوو
بورجی تەرازوو خەون و ئامانجێکی گەورەی هەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی کەسێکی راڕایە ناگاتە ئەنجام، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری رەنگە لەم ماوەیەدا ئەو کەسە بناسیت کە هەمیشە خەونت پێوە بینیووە.

دووپشک
هەموو کەس دەزانێت لە شوێنی کارەکەت رۆڵێکی گرنگت هەیە و لەم ماوەیەدا پاداشتی هەوڵەکانت دەدرێتەوە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری چەندە فشارت لەسەربێت دان بە خۆتدا بگرە و توڕە مەبە تاکو کێشە نەکەوێتە نێوانتانەوە.

کەوان
ماوەی پێشوو زۆر شتت بەدەستهێنا بەڵام ماوەی داهاتوو پڕ دەبێت لە کێشە و پێویستە بزانیت چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەکەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری خۆت و خۆشەویستەکەت بە ماوەیەکی پڕ خۆشی و رۆمانسیەتدا تێپەڕ دەبن.

گیسک
یەکێک لەو کێشانەی رووبەرووی ئەم بورجە دەبێتەوە ئەوەیە هەمیشە هەست بەوە دەکات دنیا دژیەتی، ئەم شێوەی بیرکردنەوەیەش کێشەی بۆ دروستدەکات، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری بەداخەوە ماوەی داهاتوو پڕ دەبێت لە کێشە، چونکە گومان لە لایەنی بەرامبەر دەکەن.

سەتڵ
مەهێڵە فشارەکانی ژیانت کاربکەنە سەر توانای کارکردنت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری تۆ کەسێکیت ئارەزوو بە بێ دەنگی دەکەیت، هەربۆیە خۆشەویستەکەت توڕەمەکە تاکو کێشە لە نێوانتاندا دروست نەبێت.

نەهەنگ
رەنگە ئەگەر بواری کارەکەت بگۆڕیت سەرکەوتووتر بیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری کاتی ئەوە هاتووە راستگۆیانە هەستەکانت بۆ ئەو کەسە دەربڕیت کە خۆشت دەوێت.

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure