سێ مانگ سوڕی مانگانەی دواکەوت ئەوەی بۆی دەرکەوت شۆکی کرد

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 26391‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


ژنێکی بریتانی تەمەن 23 ساڵ بەناوی (گرەیس بیکر) سێ مانگ سوڕی مانگانەی دواکەوت و شتێکی ترسناکی بۆ دەرکەوت.

 
پاش دواکەوتنی سوڕی مانگانەی پزیشکان پێیان وت سکپڕە ئەمەش زۆر دڵخۆشی کرد، بەڵام دواتر پاش پشکنین دەرکەوت ئەوەی لە سکیدایە کۆرپەلە نیە بەڵکو گرێیەکی شێرپەنجەییە.

بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیل هەرچەندە ئەم خانمە حەبی دژە سکپری خواردووە بەڵام چەند مانگێک سوری مانگانەی دواکەوتووە، هەربۆیە لە ماڵەوە تاقیکردنەوەی سکپڕی ئەنجامدا و دەرکەوت سکپڕە.

لەسەرەتادا زۆر دڵخۆشبوون بە هەواڵەکە و بە خزمەکانیان راگەیاند و بیریان لە هەڵبژاردنی ناو کردەوە، پاش تیپەڕبوونی 12 هەفتە ئەم خانمە سکی زۆر ئاوسا و پەڵەی خوێنی بینی و ترسا لەوەی منداڵەکەی لەبارچووبێت، هەربۆیە سەردانی نەخۆشخانەی کرد و دەرکەوت ئەوەی لە جەستەیدایە کۆرپەلە نیە بەڵکو گرێی شێرپەنجەیە.

بەهۆی ئەم هەواڵەوە دڵخۆشی خێزانەکە گۆرا بۆ دڵتەنگی و گرەیس نەشتەرگەری بۆ لابردنی گرێکە ئەنجامدا و 6 مانگ چارەسەری کیمیایی وەرگرت.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پ.س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure