وێنە: کچێک هاوسەرگیری لەگەڵ شتێکی سەیر دەکات

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 4275‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


کچێکی بریتانی بەناوی کەیت کنگهام هاوسەرگیری لەگەڵ درەختێک کرد و تەنانەت ناوی دووەمی خێزانەکەی گۆڕیە سەر ناوی جۆری درەختەکە.

 
بەپێی رۆژنامەی میرەر، یەکێک لە هاوڕێکانی کچەکە پاڵپشتی بڕیارەکەی کرد و یارمەتیدا ئاهەنگی هاوسەرگییریەکە رێک بخات، بەڵام کوڕە گەورەکەی کەیت بەتەواوەتی دژی بڕیارەکەی دایکیەتی.

بوکێ تەمەنی 34 ساڵە و دایکی دوو منداڵە و هاوسەرگیری لەگەڵ دار بەڕوویەکی ناو باخچەی ریمرۆز ڤالی کرد، تاکو سەرنجی خەڵکی رابکێشێت بۆ ئەوە هەڵمەتەی دژی بنیادنانی رێگەیەکی نوێن کە وابڕیارە بەناو باخچەکەدا تێپەربێت.

ئەم خانمە دەڵێت دایکی بە نەخۆشی رەبووە مردووە و خۆشی کێشەی هەناسەدانی هەیە و ئەگەر شەقامێکی نوێ بەناوی باخەکەدا دروستبکەن ناوچەکە پیس دەبیت و زیان بە تەندروستی خەڵکی ناوچەکە دەگات.

وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد

پ.س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure