پاش 25 ساڵ به‌مشێوه‌یه‌ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى ئه‌گزیماى كرد...وێنه‌ ببینه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 356‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ

رۆژنامه‌ى میرۆری بریتانى بڵاویكرده‌وه‌،  ئه‌كزیما به‌ رووخسار و پشت و ملی كاسرین بروفیناڵ بڵاوبووه‌ و ئازارێكى زۆری هه‌بوو هه‌رچه‌نده‌ كرێمى جۆراوجۆری به‌كارده‌هێنا به‌ڵام بێ سوود بوو.


دیاربوو ئه‌و كرێمانه‌ى به‌كاریده‌هێنا وایكردبوو ئه‌كزیماكه‌ زیاتر بڵاوبێته‌وه‌، بۆیه‌ بڕیاریدا ئیتر به‌كارینه‌هێنێت و دواتر هه‌ستى به‌ باشی كرد.

كاسرین كاتێك له‌گه‌شتێكدا بووه‌ له‌ ئوستورالیا توشی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بووه‌ دوای ئه‌وه‌ى هه‌ستى به‌خورانى پێستى كردووه‌ و خوێنى لێ هاتووه‌، پزیشكه‌كان كرێمیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى حاڵه‌ته‌كه‌ى  بۆ نوسیووه‌.

كاسرین دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ زانى كه‌ توشی ئالوده‌بوونى ئه‌و كرێمانه‌ بووه‌، بۆیه‌ بڕیاریدا واز له‌و كرێمانه‌ بهێنێت و ده‌رمانى سروشتى به‌كاربهێنێت كه‌ سوودى زیاتری هه‌بووه‌.

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure