درێژترین دره‌ختى ئه‌مازۆن له هه‌ڕه‌شه‌ى ئاگر به‌دووره
ژینگە ::
09/09/2019 :: 179 جار بینراوە
دواڕۆژ
توێژه‌ره بەریتانى و به‌ڕازیلییه‌كان ئاشكرایانكرد، درێژترین دره‌ختى ئه‌مازۆن به‌رزییه‌كه‌ى 88 مه‌تره و له مه‌ترسی ئه‌و ئاگره‌وه دووره كه رووبه‌رێكى به‌رفراوانى دارستانه‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه.
ئه‌و دره‌خته ده‌كه‌وێته باكووری به‌ڕازیل له‌سه‌ر سنووری ولایه‌تى بارا و ئومابا و پانییه‌كه‌ى 5.5 مه‌تره و له جۆری دینیزیا ئهكسیلسا یه.
له‌و باره‌یه‌وه توێژه‌ر ئه‌ریك باستوس ده‌ڵێت: "ئه‌م جۆره دره‌خته له‌و ناوچه‌یه به‌ربڵاوه، به‌ڵام به‌رزییه‌كه‌ى ناگاته 60 مه‌تر، ده‌بێت ئه‌و جۆره دره‌ختانه بپارێزین، هه‌رچه‌نده ئاگر هه‌ڕه‌شه له‌و جۆره دره‌ختانه ناكات".
ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌ڕازیل 93175 رووداوى ئاگریان له كانونى دووه‌مه‌وه تا مانگى ئه‌یلول، تۆماركردووه كه ژمارەیه‌كى پێوانه‌ییه له ساڵى 2010 ه‌وه، 52% ئه‌و رووداوانه له ئامازۆن بوون.
پ: ئا.ح