خاوه‌نى ئه‌م بورجانە هه‌میشە بێ بەختن

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 14340‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


زۆركات هه‌ر كارێك ده‌كه‌یت به‌خت یاوه‌رت نابێت، ئاسته‌نگت بۆ دروتس ده‌بێت، له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌و ئه‌ستێره‌ى به‌ختانه‌تان بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه‌ به‌خت یاوه‌ریان نییه‌.


دووانه‌
له‌دایكبووی مێینه‌ى دووانه‌ بێ به‌خته‌ و هه‌میشه‌ به‌زنجیره‌یه‌ك رووداوى خراپ و ناخۆشدا گوزه‌رده‌كات و ژیانى ئاسان نییه‌،  به‌ڵام خۆی هه‌وڵده‌دات باری سه‌رشانى خۆی سووك بكات ئه‌مه‌ش وای لێده‌كات له‌ناو هاوڕێكانیدا خۆشه‌ویست بێت، چونكه‌ كه‌سایه‌تیەکی كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌یه‌ و ده‌توانێت خۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو بارودۆخێكدا بگونجێنێت.

فه‌ریك
فه‌ریك هه‌وڵده‌دات و كۆشش ده‌كات،  به‌ڵام هه‌میشه‌ بێ شانسی و بێ به‌ختى یاوه‌ریه‌تى، بۆیه‌ به‌بێ ده‌نگى و زیره‌كى خۆی هه‌وڵده‌دات رێگه‌یه‌ك بۆ ده‌ربازبوون بدۆزێته‌وه‌.

ته‌رازوو
ئافره‌تى ته‌رازوو هه‌میشه‌ به‌ده‌ست بێشانسییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، بۆیه‌ به‌رده‌وام هه‌وڵده‌دات به‌ وزه‌یه‌كى ئه‌رینیه‌وه‌ ئاسته‌نگه‌كان ده‌ربازبكات، چونكه‌ خۆی كه‌سێكى دیبلوماسییه‌ و رقی له‌ كێشه‌ و ناكوكییه‌ و هه‌میشه‌ به‌دوای چاره‌سه‌ری گونجاودا ده‌گه‌ڕێت ئافره‌تى ته‌رازوو له‌ رووی سۆزداریه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌ و هۆشیاره‌.

سه‌تڵ 
راسته‌ ئافره‌تى سه‌تڵ زۆر زیره‌كه‌ و توانایه‌كى باشی هه‌یه‌ بۆ شیكردنه‌وه‌ و به‌دواداچوون و و به‌مه‌نتقه‌وه‌ له‌هه‌موو بابه‌ته‌كان ده‌ڕوانێت، به‌ڵام بێ به‌خته‌ و شانسی نییه‌، بۆیه‌ به‌رده‌وام هه‌وڵده‌دات ئه‌و به‌شه‌ى ژیانى بشارێته‌وه‌ و وا خۆی نیشانده‌دات به‌هێزه‌ و باوه‌ڕی به‌خۆی هه‌یه‌.

نه‌هه‌نگ 
به‌داخه‌وه‌ ئافره‌تى نه‌هه‌نگ هه‌میشه‌ به‌ده‌ست بێ به‌ختیه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت به‌تایبه‌ت له‌ڕووی سۆزداریه‌وه‌، په‌یوه‌ندییه‌ سۆزداریه‌كانى به‌رده‌وام شكستدێنن و كه‌سی باش نابێته‌ هاوبه‌شی ژیانى، هه‌رچه‌ند خۆی بڕوای ته‌واوى به‌ خۆشه‌ویستى راسته‌قینه‌ هه‌یه‌ و چاوه‌ڕێی شاسواری خه‌ونه‌كانی ده‌كات.  

پ: ئا.ح
بڵاوکردنەوە: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure