پلاستەرێکى ئەلیکترۆنى ئەو برینانە چارەسەردەکات کە دەرنگ سارێژدەبنەوە

تەندروستی :: 07/10/2019‌ :: 150‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ


لە داهێنانێکى پزیشکى نوێدا،  پلاستەرێکى برینى ئەلیکترۆنى بەرهەمێندرا کە لە توانایدایە بەزووترین کات ئەو برینانە سارێژبکات کە درەنگ چاکدەبنەوە.

بین لۆنگ سەرۆکى توێژەران لە زانکۆى وسکنسن مادیسۆن ئاشکرایکرد، کە ئەو پلاستەرە ئەلیکترۆنییە لە رێگاى شەپۆلێکى کارەبایی لاوازەوە کارى خۆى دەکات و لەسەر برینى سەر پشتى مشک تاقیکراوەتەوە و ئەنجامێکى باشى بەدەستهێناوە.

وتیشى:"نهێنى ئەو پلاستەرە ئەلیکترۆنییە کە هێشتا ناوى لێنەنراوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە خانەکانى سارێژکردنى پێست کە ناوى خانە ریشاڵییەکانە، بەهۆى ئەو شەپۆلە کارەباییەوە ئاراستەکەى بۆ شوێنى برینەکان دەگۆڕێت و لە ئەنجامدا کۆلاجین بەرهەمدەهێنێت و خانە مردووەکان ئەو شوێنەش نوێدەکاتەوە، بەمەش برینەکان 4 هێندەى ماوەى چاکبونەوەى ئاسایی خۆى ساڕێژدەبنەوە.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، کە واچاوەڕواندەکرێت سەرەتا لەسەر برینى پێی ئەو کەسانە تاقیبکرێتەوە کە نەخۆشى شەکرەیان هەیە و برینەکانیان درەنگ ساڕێژدەبێتەوە. 

وە: ئاکۆ زەنگەنە

ب: ن.ر

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure