بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك سه‌رقاڵ بوو بزانە چ کارەساتێک روویدا

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 771‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

پیاوێكی ته‌مه‌ن 31 ساڵ له‌ كاتی شۆفێریكردن سه‌رقاڵی جاڵجاڵۆكه‌یه‌ك ده‌بێت كه‌ به‌سه‌ر جامی ئۆتۆمبله‌كه‌یه‌وه‌ ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌دات به‌ فڵچه‌كانی جاڵجاڵۆكه‌كه‌ لابه‌رێت، به‌هۆی ئه‌مه‌وه‌ ئاگای له‌ به‌رده‌می نامێنێت و ژنێكی به‌ته‌مه‌ن ده‌كات به‌ژێره‌وه‌.

به‌ پێی "سه‌ن"ی بەریتانی، پیاوه‌كه‌ بۆ چه‌ند چركه‌یه‌كی كه‌م ئاگای له‌ به‌رده‌می نابێت و ژنێكی 58 ساڵ ده‌كات به‌ ژێره‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست ده‌دات، رووداوه‌كه‌ له‌ 3ی ئابی ئه‌مساڵ روویدا، ژنه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 13 رۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌ مایه‌وه‌ و دواتر گیانی له‌ ده‌ستدا، پیاوه‌كه‌ له‌و كاته‌وه‌ له‌ زیندان ماوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و پیاوه‌ی ژنه‌كه‌ی كرد به‌ ژێره‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ زیندان به‌ردرا به‌ڵام ناچار كراوه‌ بۆ ماوه‌ی 12 مانگ خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بكات ئه‌ویش له‌ رێی جێ به‌ جێ كردنی چه‌ندین كار كه‌ بۆی دیاری ده‌كرێت، جگه‌ له‌وه‌یش چیتر ناتوانێت شۆفێری بكات، هۆكاری ئازاكردنی پیاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ رووداوه‌كه‌ نه‌خوازراوبووه‌ و مه‌به‌ستی كوشتنی ژنه‌كه‌ی نه‌بووه‌.


و:كێوان

پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوە: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure