بۆچی خەڵکی لاواز هەر بە لاوازی دەمێننەوە؟ زانست وەڵام دەداتەوە

تەندروستی :: 05/09/2019‌ :: 625‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

توێژینەوەیەکی نوێ کە ئەنجامەکەی لە گۆڤاری (کلینیکەل نیوتریشن)ی ئەمریکی بڵاوکرایەوە باس لەوە دەکات ئەو کەسانەی بە شێوەیەکی سروشتی لاوازن لە توانایاندایە کێشیان بە کەمی بهێڵنەوە لەبەر ئەوەی چەوریە خانەکانیان چالاکترە.

چەند توێژەرێکی سویسری چاودێری چالاکی چەوریە خانەکانی کۆمەڵێک ژن و پیاویان کرد کە بە ئارەزووی خۆیان خۆراک دەخۆن و کێشیان زیاد ناکات، لەئەنجامدا دەرکەوت چەوریە خانەکانی گەدەیان نیوەی قەبارەی ئاسایی بوو و توانای تێکشکاندنی چەوریان لە کەسانی ئاسایی باشترە، هەروەها هەمان توێژینەوە ئاماژەی بەوەدا بۆماوەیی رۆڵ دەبینێت لە جێگیرکردنی کێش و پاراستنی لەش و لار بەڕێکی.
پاش پشکنینی چەوری ناو گەدە و خوێن و پیسایی و میزی بەشداربوان توێژەران بۆیان دەرکەوت هۆکاری لاوازی ئەم جۆرە کەسانە بۆماوەییە و قەبارەی چەوریە خانەکانیان بە رێژەی 40% لە خەڵکی ئاسایی بچووکترە، هەروەها مایتۆکۆندریایان چالاکترە کە یارمەتی تێکشکاندن و نوێکردنەوەی خانەکان دەدات.

و: هێڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure