رووماڵکردنى پاڵەوانێتییەک کێڵگەیەکى ماددەهۆشبەرەکان لەسەر بینایەک ئاشکرا دەکات

هەمەڕەنگ :: 16/10/2019‌ :: 454‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

پۆلیسى ئیسپانیا ئاشکرایکرد، لە میانى پێشبڕکێی پاسکیل سوارى فویڵتا فڕۆکەیەک کە رووماڵى ئەو پاڵەوانییەتییەى دەکرد، بەرێکەوت لە ئاسمانەوە وێنەى کێڵگەیەکى ماددە هۆشبەرەکانى لەسەر باڵەخانەیەک تۆمارکرد و لێکۆڵینەوەکانیش لەوبارەیەوە دەستی پێکردووە.


دواى لێکۆڵینەوە دەرکەوت نزیکەى 40 شەتڵ لە رووەکى قەنبى هیندى کە حەشیشى لێدروست دەکرێت، بە نهێنی لەسەر یەکێک لە باڵەخانەکان لە هەرێمى کەتەلۆنیا چێندراوە و لە ئێستا پۆلیس بەدواى خاوەنى ئەو کێڵگەیە دەگەڕێت و لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە بەردەوامن.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پێداچوونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure