چۆنیەتی ئامادەکردنی مەقلوبەی باینجان

خواردن :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 265‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: خواردن

دواڕۆژ


پێداویستییەکان

-1 باینجانی گەورە
-2 کوپ برنجی خڕ (ماوەی نیو کاتژمێر بیخوسێنە)
-300 گرام سنگی مریشک
-پروشەیەک بیبەری رەش
-1 کەوچک بەهاراتی کاری
-نیو کەوچک بەهاراتی تێکەڵ
-2 گەڵای غار
-1 پیاز
-خوێ بەپێی پێویست

ئامادەکردن:
1-مریشکەکە بشۆرەوە و لەگەڵ پیاز و گەڵای غار و کاری و خوێ بۆ ماوەی 45 خولەک بیکوڵێنە، پاشان مریشکەکە دەربهێنە و ئێسقانەکەی لێ جیابکەرەوە.
2-باینجانەکە بشۆرەوە و قاشی بکە و خوێی پێدا بکە تاکو کەمێک وشک دەبێتەوە و سووری بکەرەوە.
3-مەنجەڵێک بخەرە سەر ئاگر پیازێکی بچوکی تێدا سووربکەرەوە، پاشان مریشک و برنجەکەی تێ بکە و تێکەڵی بدە تاکو سوور دەبێتەوە، پاشان ئاگرەکە بکوژێنەرەوە و بەهاراتەکەی بکە بەسەردا.
4-لەمەنجەڵێکی تیڤاڵی بچووکدا چەند قاشێک تەماتە ریزبکە پاشان قاشە باینجانەکان پاشان چینێک برنجی سورەوەکراو و گۆشتەکە لەگەڵ سێ کوپ ئاوی مریشک، بەجێی بهێڵە لەسەر ئاگرێکی بەهێز تاکو دەکوڵێت و دواتر ئاگرەکە کز بکە و سەری مەنجەڵەکە بنێرەوە.
5-پاش پێگەیشتنی، مەنجەڵەکە قڵپ بکەرەوە و ماوەی 10 خولەک بەجێی بهێڵە، پاشان مەنجەڵەکە لابەرە و رووەکەی بە چەرەس بڕازێنەرەوە.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure