کچە گۆرانیبێژێک لەناو ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا

هەمەڕەنگ :: 04/09/2019‌ :: 2728‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە خانمە هونەرمەندێکی میسری لەماڵەکەی خۆیدا لە قاهیرە دەستگیرکرا.

بەپێی رۆژنامەی (ئەلئەخبار)ی میسری بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە خانمە گۆرانیبێژی میللی بوسی لەناو ماڵەکەی خۆیدا لە ناوچەی پێنج لە قاهیرە دەستگیرکرا، ئەمەش پاش ئەوەی هاوسەری پێشووی کە پێشتر بەڕێوەبەری کارەکانی بووە لە دادگا سکاڵای لەسەر تۆمارکردووە.
بەپێی رۆژنامەکە بڕیاری کۆتایی دادگا لە بەرژەوەندی بوسی-دا نەبووە، لەبەرئەوەی چەند چەکێکی بانکی بۆ هاوسەرەکەی نووسیوە و دواتر دەرکەتووە چەکەکان پارەی تێدانییە، بەهۆیەوە هاوسەری پێشووی سکاڵای لەسەر تۆماکردووە، چونکە مووچەی خۆی نەداوەتێ، بۆ ئەو ماوەیەی وەک بەڕێوەبەری کارەکانی کاریکردووە.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure