به‌ پێنج رێگه‌ رووبه‌ڕووی نیگه‌رانی ببه‌ره‌وه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 602‌ جار بینراوە
dwarozh


 دواڕۆژ

 

نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ به‌ چه‌ندین شێوه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر له‌ش داده‌نێن و به‌هۆكاری راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی چه‌ندین جۆر نه‌خۆشی داده‌نرێن.

نیگه‌رانی ده‌توانێت هاوسه‌نگی هۆرمۆنه‌كانی له‌ش تێكبدات و به‌وه‌ش له‌ش تووشی ناڕه‌حه‌تی بكات.

نیگه‌رانی ده‌شێت ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ چه‌ند خوویه‌كی ناته‌ندروست بگرێته‌ به‌ر وه‌ك جگه‌ره‌كێشان و زیاده‌ڕۆیی له‌ مه‌ی نۆشی و زیاده‌ڕۆیی له‌ خواردندا و ئه‌وه‌ش هۆكاری نه‌خۆشیی زیاتره‌، لێره‌دا باس له‌ پێنج رێگە بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نیگه‌رانی ده‌كه‌ین:

1. وه‌رزش كردن: یه‌كێكه‌ له‌ باشترین چاره‌سه‌ره‌كانی نیگه‌رانی، هه‌روه‌ها وه‌رزشكردن گرژبوونی ماسولكه‌كانیش ناهێڵێت و ئاسووده‌یی به‌ له‌ش و مێشك ده‌به‌خشێت. جگه‌ له‌وه‌ش، وه‌رزش ده‌بێته‌هۆی رشتنی هۆرمۆنی ئیندرۆفین كه‌ هه‌ستێكی خۆش به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت.

2. تێڕامان و یۆگا: جۆره‌كانی بیركردنه‌وه‌ی قووڵ ده‌بنه‌ هۆی ئه‌وه‌ی بزانیت ئایا ئه‌و كێشه‌یه‌ی نیگه‌رانی كردوویت تا چه‌ند راسته‌قینه‌یه‌؟، به‌وه‌ش بیركردنه‌وه‌كانت ئاڵۆزییان نامێنێت مێشكت ئاسووده‌ ده‌بێت و نیگه‌رانییه‌كه‌ت نامێنێت.

3. خۆت خۆش بوێت: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ژیانێكی بێ نیگه‌رانی بژیت ئه‌وا خۆت خۆش بوێت و رێز له‌ خۆت بگره‌، بایه‌خ به‌ له‌ش و مێشكت بده‌ و پشوو به‌ خۆت بده‌ و خۆراك و خه‌وی پێویست به‌ خۆت ببه‌خشه‌، كاتێك بایه‌خ به‌ خۆت بده‌یت هه‌ستێكی باشترت ده‌بێت و نیگه‌رانیت نامێنێت.

4. كار له‌سه‌ر ئامانجه‌كانت بكه‌: نه‌بوونی ئامانج له‌ ژیاندا هۆكاره‌ بۆ ناڕه‌حه‌تی و فه‌وزا. كاتێك خۆت ئامانجت نه‌بێت كه‌سانی تر به‌كارت ده‌هێنن و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی گوشار و نیگه‌رانی، به‌ڵام كاتێك ئامانجت هه‌بێت مێشكت له‌بری نیگه‌رانی سه‌رقاڵ ده‌بێت به‌ ئامانجه‌كه‌ته‌وه‌ و هه‌وڵ ده‌دات سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنیت.

5. شاره‌زایی نوێ فێر ببه‌: ژیان گه‌شتێكه‌ بۆ فێربوون و بنیادنان و گه‌شه‌كردن، كاتێك شتی نوێ فێر نه‌بیت ئه‌و كاته‌ مردوویت. هه‌وڵدان بۆ فێربوونی شتی نوێ واده‌كات مێشكت به‌ بابه‌ته‌كه‌وه‌ سه‌رقاڵ ببێت و خه‌ڵكی نوێ ده‌ناسیت و ئه‌وانه‌ش ئاسووده‌یی به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشن. هه‌روه‌ها فێربوونی شتی نوێ به‌رهه‌م و ده‌ستكه‌وتیشی ده‌بێت كه‌ یارمه‌تیت ده‌دات زیاتر ئاسووده‌ ببیت.

پێداچونەوە: ئەڤین

ب: ئا.ح






created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure