زریان پێشكەوتووترین فڕۆكە لە جیهاندا تێك دەشكێنێت

ژینگە :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 146‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

فڕۆكەی شەڕكەری (ئێف 22 رابتور)  پێشكەوتووترین فڕۆكەیە لە جیهاندا  و خێراییەكەی دەگاتە 2500  كم لە كاتژمێرێكدا،  بەڵام كاتێك زریانی مایكڵ لە 10 ئۆكتۆبەر دا  17 فڕۆكەی  سەر بە هێزە ئاسمانیەكانی تینداڵی ئاسمانی لە ولایەتی فلۆریدا تێكشكاند.

ئەم فڕۆكەیە بە نەوەی پێنجەمی  شەڕكەرەكان دادەنرێت و كۆمپانیای لوكهید مارتن درووستی كردووە و دوو بزوێنەر و یەك جێگە دانیشتنی هەیە و چەندین توانای هەیە و دەتوانێت ئامانجەكانی لەسەر زەوی بەوردی بپێكێت.

ئەو زەرەر و زیانەی زریانەكە لەدوای خۆی بەجێی هێشتووە  بە ملیارەها دۆلار دەخەمڵێنرێت  كە جگە لە فڕۆكەكان  زیان بە ژێر دەریایی و شوێنێكی تایبەت بە دروستكردنی كەشتی تایبەت بە كەنار ئاوەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان بەهۆی زریانی مایكڵەوە پێگەیشتووە.

مایكڵ تەنها زریان نییە زیانی بە هێزە دەریایەكانی ئەمریكا گەیاندبێت  لە ساڵی 1992 دا  زریانێكی تر لە پلەی پێنجەمدا زیانی بە  هێزە دەریایەكانی ئەمریكا لە نزیك مەیامی گەیاندووە  و بووە هۆی تێكشكاندنی چەند فڕۆكەیەك لە جۆری ئێف 16 و سی 130 و 130.

لە ساڵی 1933  بەهۆی زریانی  (گەورە)  لە ویلایەتی ڤێرجینیا  لە فڕۆكەخانەی لانگلی كە سەر بە  هێزە سەربازیەكانی ئەمریكایە  ژێر ئاو كەوت.

پێداچوونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure