هونەرمەندێک توشی رووداوی هاتووچۆ بوو

دراما و سینەما :: 02/09/2019‌ :: 5965‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


کێڤن هارت ئەکتەری ئەمریکی ناودار درەنگانگێکی رۆژی یەکشەممە لە گردەکانی مالیبۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا تووشی رووداوێکی هاتوچۆبوو.

بەپێی ماڵپەڕی TMZ ئۆتۆمبێلە کلاسیکیەکەی ئەم ئەکتەرە تەمەن 40 ساڵە کە جۆری (بلیمۆس باراکۆدا 1970)یە وەرگەڕا و بەهۆیەوە خۆی و شۆفێرەکەی برینداربوون. 
کێڤن ئاماژەی بەوەدا:  "کاتی رووداوەکە شۆفێرە تایبەتەکەی ئۆتومبێلەکەی بەدەستەوە بووە"، دواتر پۆلیس روونیکردەوە، شۆفێرەکە لەژێر کاریگەری خواردنەوەی کحولیدا نەبووە.
شایەنی ئاماژەیە، کێڤن بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی 40 ساڵەیەوە مانگی تەموزی پێشوو ئەو ئۆتومبێلەی بۆ خۆی کڕی.

 

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure