ئایا دەزانیت بچوکترین منداڵ تەمەنى لە خوشک وبراکانى دیکەى درێژتر دەبێت؟

تەندروستی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 189‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ


بەپێی لێکۆڵینەوەیەکى نوێ دەرکەوتووە، بچووکترین منداڵى خانەوادەکان تەمەنى لە خوشک وبراکانى دیکەی زیاترە و لە رووى تەندروستییەوە باشترینیانە.

لەوبارەیەوە ساندرا بلاک توێژەر لە بوارى تەندروستى گشتى لە زانکۆى کۆلۆمبیا ئاشکرایکرد، کە قەڵەوى پەیوەندى بە لەدایک بوونى منداڵى یەکەمەوە هەیە، چونکە خوێنبەرەکانى لەشى دایک لە منداڵى یەکەمدا تەسک دەبنەوە و خوێن وخۆراک وەک پێویست ناگاتە ئەو کۆرپەیە، بۆیە لەکاتى گەورە بوونیان، لەشیان چەورى زیاتر خەزن دەکات و کاردانەوەى لەسەر تەندروستیان دەبێت.

بەڵام لە دوا قۆناغدا دەمارەکان نەرم دەبنەوە و دەکشێن، بەمەش خوێن و خۆراکى زیاتر دەگاتە لەشى کۆرپەلەکە، بۆیە دەبینین لەکاتى گەورە بوونی لە خوشک و براکانى دیکەى تەندروستتر دەردەچێت و تەمەنیشیان زیاتر دەبێت لەوانى دیکە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونەوە: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure