پاش ناشتنی هونەرمەندێک راستەوخۆ گۆڕەکەی هەڵدەدرێتەوە

هەمەڕەنگ :: 01/09/2019‌ :: 17856‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


هەوادارانی گۆرانیبێژی ئەفریقی ناسراو (دی جەی عەرەفات) پاش ناشتنی دووبارە گۆڕەکەیان هەڵدایەوە، تاکوو بۆ دوایین جار ماڵئاوایی لێ بکەن.

 
هەوادارانی ئەم هونەرمەندە لەگەڵ پۆلیسدا شەڕیانکرد، چونکە نەیانهێشت لە رێوڕەسمی بەخاک سپاردنەکەیدا بەشداری بکەن کە لە یاریگای (فیلیکس هۆفۆیت بوانی)

بەئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری ئەنجامدرا، دواتر گۆڕەکەیان هەڵدایەوە.

 

یەکێک لەو کەسانەی گۆڕەکەی هەڵدایەوە وتی"دەمانەوێت بۆ دوایین جار خۆشەویستەکەمان ببینین".

ناوی راستەقینەی دی جەی عەرەفات (ئانگ دیدێ) یە و لە تەمەنی 33 ساڵیدا بە رووداوی هاتوچۆ لە شاری (ئەبیدجان) گیانی لەدەستداوە.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure