ڤیدیۆ: ژنێك له‌سه‌ر شه‌قامێك به‌چه‌قۆ ده‌م و چاوی منداڵێك بریندار ده‌كات

هەمەڕەنگ :: 31/08/2019‌ :: 15056‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

له‌شاری تبیلیسی له‌جۆرجیا له‌سه‌ر یه‌كێك له‌شه‌قامه‌كان ژنێك به‌هێمنی ده‌ڕوات وله‌پڕ منداڵێكی سێ ساڵان ده‌بینێت و به‌بێ هیچ هۆیه‌ك چه‌قۆیه‌ك ده‌رده‌هێنێت و ده‌م و چاوی منداڵه‌كه‌ی پێ بریندار ده‌كات كاتێك دایكی ئاگاداری نییە.


به‌پێی وێبسایتی "میرۆر"، دوای ئه‌م رووداوە یه‌كسه‌ر دایكه‌كه‌ منداڵه‌كه‌ی دوور ده‌خاته‌وه‌ به‌ڵام ژنه‌كه‌ هه‌وڵ ده‌دات خوشكه‌ بچووكه‌كه‌شی، كوڕه‌ سێ ساڵه‌كه‌ش بریندار بكات، لێره‌دا به‌په‌له‌ باوكی منداڵه‌كه‌ كچه‌كه‌ دوور ده‌خاته‌وه‌ و هه‌وڵده‌دات چه‌قۆكه‌ له‌ ژنه‌كه‌ بسه‌نێت به‌ڵام ناتوانێت.

پاش چه‌ند خوله‌كێك پۆلیس ده‌گه‌نه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و ده‌ستبه‌جێ ژنه‌كه‌ ده‌ستگیر ده‌كه‌ن، تاکو ئێستاش نازانرێت بۆچی ژنه‌كه‌ ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجامداوه‌ به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌ زانراوه‌ كه‌ ته‌مه‌نی 50 ساڵه‌ و وێنه‌كێشێكی بێ كاره‌، ناوی ژنه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كرا و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ری به‌رده‌وامه‌ و له‌ ئێستادا رووبه‌ڕووی سزای یاسایی گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌. 

و:كێوان

ب. س،ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure