کچە هونەرمەندێکی لاو گیانی لەدەستدا

دراما و سینەما :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 17693‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی پێشوو کچە ئەکتەری هیندی لاو بیرل بورجانی لە بەلەکۆنەی شوقەکەی خۆی لە شاری مۆمبای خۆی هەڵدایە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

بەپێی وتەی پۆلیس ئەم کچە هونەرمەندە راستەوخۆ بەهۆی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە، پاش ئەنجامدانی بەدواداچوون دەرکەوت ئەم کچە کێشەی دەروونی هەیە و پێشتر دوو جار هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
بەپێی سەرچاوە هەواڵیە ناوخۆییەکان ئەم خانمە ئەکتەرە تەمەنی 22 ساڵە و هەستی کردووە لە ژیانی هونەریدا نەگەیشتووە بەو ئاستەی ئاواتی پێ خواستووە، بەهۆیەوە تووشی خەمۆکی بووە و ئەم کارەی ئەنجامداوە.

و:هێڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure