فه‌رمانگه‌یه‌كى سلێمانی كارێكى جیاواز ده‌كات

ژینگە :: 28/08/2019‌ :: 328‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ، زریان محه‌مه‌د

یه‌كه‌م فه‌رمانگه‌ی حكومی له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌سنوورى  پارێزگاى سلێمانیه‌ پاشماوه‌كانی زبڵ و خاشاك له‌یه‌ك جیاده‌كاته‌وه‌.


ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقایمی سلێمانی به‌دواڕۆژی وت:" پاش ئه‌وه‌ی بڕیارماندا بۆ پاراستنی ژینگه‌ و لایه‌نی ته‌ندروستی هاووڵاتیان له‌ هه‌موو رێستۆرات و خواردنگه‌ و یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌ سلێمانی پاشماوه‌كانی پلاستیك, شوشه‌, ماده‌خۆراكییه‌كان له‌یه‌ك جیا بكرێته‌وه‌ , وه‌ك یه‌كه‌م فه‌رمانگه‌ی حكومی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستپێشخه‌ری كرد بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پاشماوانه‌".

وتیشى:"ئامانجمان له‌م كاره‌ پاراستنی ژینگه‌ و ته‌ندروستی هاووڵاتیان و هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌ له‌ مه‌ترسییه‌كانی پیسبوونی ژینگه‌, چونكه‌ رۆژانه‌ به‌هۆی فڕێدانی ماده‌ پلاستیك و شوشه‌ییه‌كان ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی پیسبوونێكی زۆر ده‌بێته‌وه‌".

هیواشی خواست ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ده‌ستیان پێكردووه‌ ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ و هه‌ر هاووڵاتیه‌ك له‌ ماڵی خۆیه‌وه‌ هه‌ست به‌و به‌رپرسیارێتییه‌ بكات و هاوكار و به‌شداربێت له‌ پاراستنی ژینگه‌ و هه‌موو فه‌رمانگه‌ حكومی و ناحكومییه‌كانیش به‌شداربن له‌م هه‌نگاوه‌دا به‌ جیاكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی زبڵ و خۆڵ و خاشاك .

پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure