بەهۆی ئیرەییەوە قێزەونترین کاری بەرامبەر خۆشەویستەکەی کرد

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1155‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


زۆر بە هێمنی و بە خوێنێکی سارد کچێکی گەنج جگەرەی داگیرساند و دانیشت لە پەنا لاشەی خۆشەویستەکەی کە بەهۆی ئیرەییەوە چەند جارێک چەقۆی پیادا کردبوو و خوێن هەموو لەشی داپۆشیبوو. 

 
بەپێی ماڵپەری میرەری بریتانی: کچەکە تەمەنی 21 ساڵە و ناوی یۆکا تاکاوکایە و لە وێنەکەدا بە جگەرەیەکەوە لە پەنا لاشەی خۆشەویستەکەی دانیشتووە و بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ هاوڕێیەکی دەکات.


چەند شایەتحاڵێک ئاشکرایانکرد، لاشەی خۆشەویستی کچەکەیان بە رووتی بینیوە و هەموو ریخۆڵەی هاتبووە دەرەوە و خوێن دایپۆشیبوو.


دەوترێت یۆکا، وێنەی کچێکی دیکەی لە مۆبایلی خۆشەویستەکەیدا دۆزیوەتەوە، هەر بۆیە چەقۆی لێداوە، بەڵام کوڕەکە لە هێرشەکەدا  رزگاریبووە و دەڵێت "هیچ نیەتێکی خراپی بەرامبەر ئەو کچە نییە کە خەریکبووە ژیانی کۆتایی پێ بهێنێت".

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure