گەورەترین بەرهەمهێنەی ئۆکسجین لەسەر زەوی دارستانەکانی ئەمازۆن نییە

ژینگە :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 790‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ


لە ماوەی ئەم چەند رۆژەی پێشوودا زانیاریەک بڵاوبووەوە دەڵێت دارستانەکانی ئەمازۆن بەرپرسن لە بەرهەمهێنانی 20%ی ئۆکسجینی زەوی.

 
ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فڕەنسا و کرستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی برتوگالی و چەندین کەسی ناوداری دیکەش ئەم زانیاریەیان بڵاوکردەوە تاکو خەڵکی دەربارەی زیانەکانی ئەم  کارەساتە سروشتیە ئاگادار بکەنەوە.


بەڵام لە راستیدا ئەم زانیاریە راست نییە، بەپێی داتاکانی ناوەندی (کلایمەت نێکسس)ی تایبەت بە کاروباری ژینگە دارستانەکانی ئامازۆن لە توانایاندایە نزیکەی 6%ی ئۆکسجینی زەوی دابین بکات و لە رووی بایەلۆجی و فیزیاییەوە مەحاڵە ئامازۆن بتوانێت 20% ئۆکسجینی زەوی دابین بکات.


دکتۆر جۆناسن فولی دەڵێت: تەنانەت رێژەی 6% زۆرە، چونکە لەپاڵ گەشەی رووەکەکان لە بەرامبەردا رووەک دەمرێت و شی دەبێتەوە.


هەروەها کایمەت نێکسس ئاشکرایکرد ئەو بڕە ئۆکسجینەی لە سەر زەوی هەیە بەدێژایی چەندین ملیۆن ساڵ کۆبووەتەوە و لەدەستدانی دارستانەکانی ئەمازۆن راستەوخۆ رێژەی ئۆکسجینی هەوا کەم ناکاتەوە، بە شێوەیەک ئەگەر هەموو خەڵوزە بەردینەکانی سەر زەوی بسوتێنیت 3%ی ئۆکسجینی سەر زەوی نامێنێت.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure